هەولێر، عێراق – فاستلینک، یەکێک لە پێشەنگەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی لە عێراق، لەگەڵ (FIB) بانکی یەکەمی عێراق هاوبەشیییەکیان کردووە: ئێستا بەشداربووان دەتوانن داشکانیتا %10 بەدەسبێنن بۆ پاکێجەکانی ئینتەرنێتی فاستلینک کاتێ لەڕێی ئەپڵیکەیشنی فاستلینک پاکێجەکە دەکڕن و لەڕێی هەژماری(FIB) پارە دەدەن.
ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی بەرەوپێشچوونە لە سیستەمی ئابوری پارەدانی دیجیتاڵی لە عێراق، کە نەک تەنها ئینتەرنێتی خێرا پێشکەش بەبەکارهێنەرانی فاستلینک دەکات، بەڵکو ئێستا پاشەکەوتی راستەوخۆ لە رێگەی پارەدانی دیجیتاڵی لەناو ئەپڵیکەیشنەکەدا پێشکەش دەکات.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ئۆفەرە، بەشداربووان پێویستان بە:
1. کردنەوەی ئەپڵیکەیشنی فاستلینک لە ناو مۆبایلەکەیان
2. هەڵبژاردنی پاکێجی دڵخوازیان
3. پارەدان لەڕێی هەژماری FIB
4. راستەوخۆ وەرگرتنی داشکاندن تاکو %10
ئەم ئۆفەرە بەردەستە بۆ هەموو پاکێجەکانی فاستلینک، لەوانەش پاکێجەکانی رۆژانە، هەفتانە، و مانگانە، ئامانج لێی پەرەپێدانی وەرگرتنی پارەدانی دیجیتاڵیە و لە هەمان کاتدا پاداشتکردنی بەشداربووەکانیان.
ئەم هاوبەشییە رەنگدانەوەی ئامانجێکی هاوبەشی نێوان هەردوو براندەکەیە: بەهێزکردنی بەشداربووان لە ڕێگەی داهێنان، ئاسانکاری و چارەسەری هەرزان.
بۆ زانیاری زیاتر، کرتە لێرە بکە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kL17vmQ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..