لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 9400e نمایش کرد، کە بەشێکە لە زنجیرە چیپسێتە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیاکە. ئاستی لە Dimensity 9400 و +Dimensity 9400 کەمترە و بە وەشانی باشترکراوی +Dimensity 9300 دادەنرێت.
هەشت ناووکی هەیە، ناووکی سەرەکی لە جۆری Cortex-X4 بە خێرایی 3.4 گێگاهێرتز. سێ ناووکی دیکە لە جۆری Cortex-X4 بەڵام بە خێرایی 2.85 گێگاهێرتز. هەورەها چوار ناووک لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت.
پشتگیری لە ڕامی LPDDR5X و بیرگەی UFS 4.0 دەکات. هەروەها لە ڕووی GPU خاوەنی 12 ناووکی Immortalis-G720 MC12 و پشتگیری لە Ray Tracing دەکات. پشتگیری لە هەردوو تەکنەلۆژیای MediaTek HyperEngine و MediaTek Adaptive Gaming Technology دەکات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لە کاتی یاریکردن.
هەردوو کۆمپانیای OnePlus و Realme لەم مانگەدا یەکەمین بەرهەم نمایش دەکەن کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر کراوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/61oxuzg
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..