گووگڵ لەوانەیە وێبگەڕی Chrome بفرۆشێت، ئەگەر وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دۆسیەی قۆرخکاری گەڕانی سەرهێڵی گووگڵ براوە بێت لە دادگای ئەمریکا. هەروەها لە ئێستاوە کڕیارەکان لەبەر دەرگای گووگڵ ڕاوەستاون بۆ کڕینەوەی وێبگەڕەکەی. ئەوەشمان بیر نەچێت کە هیچ گرێبەستێکی فرۆشتن بەو خێراییە ڕوونادات، هەروەها گووگڵ ڕایگەیاند تانە لە بڕیارەکە دەدەن و بەمەش کاتی بڕیارەکە درێژ دەکەنەوە، هەروەها لەوانەیە بڕیارەکە بە تەواوی پێچەوانە بکەنەوە ئەگەر سەرکەوتوو ببن.
ئەمانەش ئەو کڕیارانە کە ئارەزووی خۆیان دەربڕویوە بۆ کڕینەوە وێبگەڕەکە:
OpenAI
بەڕێوبەری بەرهەمەکانی OpenAI، نیک تێرڵی، ڕایگەیاند کە ئارەزوویان لە کڕینەوە وێبگەڕەکە هەیە. OpenAI تایبەتمەندی گەڕانی لە ناو چاتبۆتەکەی هەیە و ئەمەش مانای وایە کە کۆمپانیاکە ئارەزووی خاوەندارێتی وێبگەڕێک دەکات بۆ ئەوەی ChatGPT بگەیەنێت بە بەکارهێنەری زیاتر.
Perplexity
یەکێکە لە چاتبۆکەکانی دیکە کە پشت بە بزوێنەری گەڕانەکان دەبەستێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەکارهێنەر، بەهەمان شێوەی OpenAI دەیەوێت خزمەت گوزارییەکەی بگات بە بەکارهێنەری زیاتر. جگە لەوە، Perplexity سەرقاڵی پەرەپێدانی وێبگەڕێکی تایبەت بە خۆیەتی کە بە تەواوی بە ژیری دەستکرد بەهێز کراوە و زۆر ئەرک ئەنجام دەدات بە بێ دەستێوەردانی مرۆڤ.
Yahoo
یاهوو ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا کار لەسەر نموونەیەکی سەرەتایی وێبگەڕەکەی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەگەر Chrome بکڕنەوە ئەوا کاتێکی کەمترییان پێویستە بۆ ئەوەی بێنە ناو پێشبڕکێی وێبگەڕەکانەوە. بەڕێوبەری گشتی گەڕانی یاهوو، بڕایان پرۆڤۆست، ئاماژەی بەوە کرد کە کڕینەوە وێبەگەڕەکە دەیان ملیار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام دەتوانن بە یارمەتی کۆمپانیای Apollo Global، کە خاوەنی یاهووە لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیە تەرخان بکەن.
ئەوەشمان بیر نەچێت بەهای گووگڵ بە پێی وتەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری بزوێنەری گەڕانی DuckDuckGo، نزیکەی 50 ملیار دۆلارە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wAmSHyG
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..