ئەپڵ وەشانی CarPlay Ultra ڕاگەیاند

بەفەرمی ئەپڵ وەشانی نوێی CarPlay ڕاگەیاند، وەشانە نوێیەکە ناوی CarPlay Ultra. سەرەتا لە ئۆتۆمبێلەکانی Auston Martin بەردەست دەبێت لە ئەمریکا و کەنەدا، دواتر بۆ مۆدێل و ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی کۆمپانیاکە لە چەند هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبێت. هەروەها کۆمپانیاکانی دیکەی وەکو Hyundai، Kia و Genesis کار لەسەر بەردەست کردنی دەکەن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.

 

ئەپڵ سەرەتا لە ساڵی 2022 ڕایگەیاند کار لەسەر وەشانە نوێیەکە دەکەن. بڕیار وابوو پار ساڵ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەبێ دەنگی تاکو ئەمساڵ دواخرا. CarPlay Ultra ڕێگە بە شۆفێران دەدات لە ڕێگەی ڕوونمای ئۆتۆمبێل، دووگمە و فرمانە دەنگییەکانی Siri کۆنتڕۆڵی کەش و هەوا و ڕادیۆ بکەیت. هەروەها ویجتەکانی بۆ زیاد کراوە بۆ پیشاندانی زانیارییەکان. بۆ کارپێکردنی ئەم وەشانە پێویستت بە مۆبایلی ئایفۆن 12 یان نوێتر و  وەشانی iOS 18.5 و نوێترە بۆ کارپێکردنی.

ئەپڵ دەڵێت CarPlay Ultra لەسەر وەشانی پێشووتری CarPlay پەرەپێدراوە، کە زانیاری تەواو بە شۆفێر پیشان دەدات، وەک پێوەرەکانی خێرایی، سووتەمەنی و پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلەکە، هەورەها زانیارییەکانی ناو ئایفۆنەکەت، وەک نەخشە و وێنە و ڤیدیۆ و هتد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/D1FpyqS
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە