ئەپڵ پلانی وایە گۆڕانکاری لە کاتی بڵاو کردنەوەی ئایفۆن بکات لە ساڵی داهاتوو بە نمایش کردنی یەکەمین ئایفۆنی چەماوە. بەپێی ڕاپۆرتەکەی پێگەی The Information، ئەپڵ ئایفۆنە چەماوەکە و iPhone 18 Air لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوو نمایش دەکات. هەروەها کاتی بڵاو کردنەوەی زنجیرەی ئایفۆن 18 دەکەوێتە هاوینی ساڵی 2027.
ئایفۆنە چەماوەکە شێوەی زیاتر چوار گۆشەیی دەبێت لەوەی لاکێشە بێت. لە کاتی کردنەوەی ڕوونماکەی قەبارەی 8 ئینج کەمتر دەبێت و لە کاتی داخستنی قەبارەی 5.7 ئینج دەبێت. هەروەها ئەستووری مۆبایلەکە تەنها 4.5 ملم بۆ 4.8 ملم دەبێت و Face ID لە خۆ دەگرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ko5dMb9
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..