لەوانەیە ئەپڵ کار لەسەر چەند چیپسێتێکی نوێ بکات بۆ ماک و چاویلکەی زیرەک

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکانی پێگەی بلومبێرگ، ئەپڵ کار لەسەر پەرەپێدانی چیپی نوێ دەکات بۆ چاویلکەی زیرەک، کە هاوشێوەی Ray Ban کۆمپانیای مێتایە، هەروەها ماک و ڕاژە (سێرڤەر)ی ژیری دەستکرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، یەکێک لە چیپەکان هەروەکو چیپی کاتژمێرەکانی کۆمپانیاکەیە. هەروەها ئەپڵ پلانی وایە تاکو کۆتایی ساڵی 2027 دەست بکات بە بەرهەم هێنانی چیپە نوێیەکان.

لە ئێستادا ئەپڵ سەرنجێکی زۆری لەسەر چاویلکەی زیرەکە. پێشتر بلومبێرگ ئاماژەی بەوەکردبوو کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ، ڕایگەیاندووە دەیانەوێت پێش ئەوەی کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک) ببێت پێشەنگی بوارەکە ببن بە پێشەنگی بوارەکە، ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای مێتا لە ساڵی 2023 توانی نزیکەی 2 ملیۆن یەکە لە چاویلکە زیرەکەکەی بفرۆشێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/S6XjUG9
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە