جێمینای بۆ ئەندرۆید ئەوتۆ بەردەست دەبێت

گووگڵ Android Auto باشتر دەکات و لە کۆتایی ئەمساڵەوە بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کار بە سیستەمی گووگڵ دەکەن جێمینایان وەک یاریدەدەری کەسی و زیرەکی دەستکرد تێدا بەردەست دەبێت.

شۆفێران هاوشێوەی مۆبایلی زیرەک دەتوانن جێمینای بەکار بهێنن و پرسیاری جۆراوجۆری لێ بکەن، بۆ نموونە لە کوێوە بڕۆم بۆ ئۆفیسەکەم و پاشان لە کوێ جێگای بارگاوی کردنەوە بدۆزمەوە.

هەروەها Gemini Live ـیش بەردەست کراوە کە دەتوانیت پرسیاری جۆراوجۆری بە شێوەی ڕاستەوخۆ لێ بکەیت. گووگڵ دەڵێت لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم تایبەتمەندییە بۆ Android Auto بەردەست دەبێت و پاشانیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە بنچینەوە کار بە گووگڵ دەکەن. نزیکەی 250 ئۆتۆمبێل هەیە کە پشتگیری Android Auto دەکات و 50 ملیۆن ئۆتۆمبێلیش هەیە کە لە بنچینەوە گووگڵیان لەسەر جێگیر کراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mEaK2iQ
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە