چەتاڵ کردن بە شێوەیەکی زانستی؟!❗ شۆفێرانی بەڕێز وەستا بەڕێزەکان ئێمە لەگەڵ چەتاڵکردنی ئۆتۆمبیل دانینە بەهیچ شێوەیەک، بەتایبەتی ئۆتۆمبیلی مۆدیل بەرزی سەرووی ٢٠١٤، چونکە مەترسی عەقڵ سوتان هەیە، بەڵام ئەگەر هەر زەروور بوویت دەبێت هەوڵ بدەیت بە شێوازێکی #زانستی چەتاڵەکە بکەیت، بۆ ئەوە کەمترین مەترسی هەبێت لە سەر عەقڵ سوتان. شێوازی چەتاڵ کردنی پاتری ئۆتۆمبێل ❗ ١-دەستیشانکردنی گەرم (+) و ساردی (-) ھەردوو پاتریەکە، بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی ساردی ببەستی ئینجا خەتی گەرمی! ٢- ئەو ئۆتۆمبیلەی چەتاڵی پێ دەکەیت باشتر وایە ئیش بکات و لایتیشی هەڵ بکەیت. ٣- پاش لانی کەم ٢ خولەک ئۆتۆمبێلەکەی پاترییەکەی مردووە کارپێبکرێت. ٤--ئەگەر کاری کرد پاشان چەتالەکان لێ بکەوە بەڵام باشتر وایە سەرەتا خەتی گەرم لاببەیت ئینجا خەتی سارد! #تێبینی/ ١- ھەنێک ئۆتۆمبێل پاتریان لەناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە واتە لە سنوق یان ژێر کورسی سەکن زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ناو بۆنید شوێنی تایبەتی بۆکراوە بۆ چەتاڵ کردن و پێویست ناکات راستەوخۆ پاتریەکە چەتاڵ کەیت. ٢- ئۆتۆمبیلی ئەمریکی سەرووی ٢٠١٤ بەتایبەتی Jeep ئەگەر زەروور نەبیت نابێت چەتاڵی بکەیت. ٣- عەقڵی ئۆتۆمبێل چاوەڕێی سەروو ٩ ڤۆڵت دەکات بەکاری بێنێــت، کاتێک لە پڕی پاتری لە ٥ ڤۆڵتەوە بە چەتاڵ بەرز دەبێتەوە بۆ ١٢ ڤۆڵت زۆرترین مەترسی عەقڵ سوتان هەیە!
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..