هەردوو مۆبایلی vivo X200 Ultra و vivo X200s بە کامێرا و پاتری گەورە نمایش کران

لە کۆتاییدا مۆبایلی vivo X200 Ultra لە چین نمایش کرا. دوو چیپسێتی ISP تایبەت بە وێنەگرتن و چیسپێتی Snapdragon 8 Elite لە خۆ دەگرێت. هەروەها مۆبایلی vivo X200s نمایش کرا، کە لاشەکەی تەنک و پاترییەکی گەورە لە خۆ دەگرێت.

vivo X200 Ultra
مۆبایلەکە باشترینی زنجیرە مۆبایلی زنجیرەکەیە، بە ڕامی 12 گێگابایت و 16 گێگابایت بەردەست دەبێت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت لە جۆری UFS 4.1.
vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge battery
ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED بە پانێڵی LTPO و قەبارەی 6.82 ئینجە و ڕوونی +QHD و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 4,500 نیتە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

کامێراکانی سەرنج ڕاکێشترین بەشی مۆبایلەکەن، هەروەها دووگمەی “V” لە خۆ دەگرێت کە دووگمەیەکی قەدبڕە و دەتوانرێت بۆ چرکاندنی وێنەش بەکاربهێنرێت.
vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge battery
لە بەشی ناوەوەی، دوو چیپسێتی ISP تایبەت بە وێنە لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری LYT-818 کۆمپانیای سۆنی بە قەبارەی 1/1.28، هەروەها کامێرایەکی تێلەفۆتۆی 200 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرێت بە هەستەوەری ISOCELL HP9 کۆمپانیای سامسۆنگ. لەگەڵ کامێرایەکی دیکەی گۆشەفراوان بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ بە هەستەوەری LYT-818 کۆمپانیای سۆنی.

هەر چوار کامێراکەی توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکیان هەیە. هەروەها 4K و 60 وێنە لە چرکەیەک بە چالاک بوونی تایبەتمەندی Dolby Vision. کامێرای سێڵفییەکەشی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە.
vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge battery
ڤیڤۆ لێنزێکی تایبەتی بۆ کامێرای مۆبایلەکەش ڕاگەیاند، کە توانای نزیککردنەوەی 2.35 هێندەی هەیە، لەگەڵ بوخچەیەک لە کەل و پەلی دیکەی فۆتۆگرافی دیکە و پاترییەک بە قەبارەی 2,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری.
vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge battery
پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 40 واتی بێتەل. هەروەها بە دوایین وەشانی ڕووکاری OriginOS کار دەکات بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بریتییە لە 775 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت. تاکە بژاردەش کە کەل و پەلە فۆتۆگرافییەکانی لەگەڵدایە نرخی 1,350 دۆلارە.

vivo X200s
مۆبایلەکە وەشانێکی باشترکراوی نەوەی ڕابردوویەتی، vivo X100s. ڕوونماکەی قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی 1260p و لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge battery چیپسێتی +Dimensity 9400 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.
vivo X200 Ultra arrives as a revolutionary camera flagship, X200s brings a huge batteryلە بەشی پشتەوەی سێ کامێرای 50 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرێت بۆ سەرەکی، گۆشەفراوان و تێلەفۆتۆ کە توانای 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەستدانی ڕوونی. هەروەها سێڵفییەکی 32 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی قەبارەی 6,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 40 واتی بێتەل.

هەروەها بە دوایین وەشانی ڕووکاری OriginOS کار دەکات بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بریتییە لە 575 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.

چاوەڕوان ناکرێت هیچ یەکێک لە مۆبایلەکان بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی چین بڵاو بکرێتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6ifqwsZ
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە