زنجیرە گرافیک کاردی RTX 5060 بە نرخی دەستپێکی 299 دۆلار نمایش کرا

ئەمڕۆ ئێن ڤیدیا زنجیرە گرافیک کاردێکی نوێی بۆ کۆمپیوتەر سەرمێز (دێسکتۆپ) ڕاگەیاند. زنجیرەکە پێکهاتووە لە هەر دوو گرافیک کاردی RTX 5060 و RTX 5060 Ti، کە جۆری RTX 5060 Ti بە هەردوو میمۆری 8 گێگابایت و 16 گێگابایت بەردەست دەبێت. نرخی جۆری RTX 5060 بریتی دەبێت لە 299 دۆلار و جۆری RTX 5060 Ti بۆ میمۆری 8 گێگابایت 379 دۆلار و بۆ میمۆری 16 گێگابایت بریتی دەبێت لە 429 دۆلار. جۆری میمۆرییەکان GDDR7 ـە. جۆری RTX 5060 بەنزیکەیی 145 وات وزە و جۆری RTX 5060 Ti نزیکەی 180 وات وزەی دەوێت. ئێن ڤیدیا بەڵێن دەدات گرافیک کاردە نوێیەکان FPS بەرز پێشکەش بکەن. کۆمپانیاکە چەندین یاری تاقیکردۆتەوە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و FPS بەرز.

ئێن ڤیدیا دەڵێت بڕی VRAM (میمۆری) کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر چوستی GPU نییە و 8 گێگابایت ڕام و تایبەتمەندی گونجاویان لەو نرخەدا بۆ گرافیک کاردەکان گونجاندووە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبینین هەندێک یاری پێویستیان بە بڕێکی زۆر لە میمۆری هەیە و ئەم وتەیەی ئێن ڤیدیا دەخەنە ژێر پرسیارەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pSGeM3J
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە