ڕێدمی بە فەرمی مۆبایلی نوێی Redmi Turbo 4 Pro لە بۆنەیەکی گەورەدا لە چین نمایشکرد. ئەم هەنگاوەی ڕێدمی بە هەنگاوێکی بەهێز دادەنرێت لە پۆلی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان بەچیپی Snapdragon 8s Gen 4 و تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی پێشکەوتوو کە یەکەم مۆبایلە بەم چیپە نمایش بکرێت. چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بە هەمان تایبەتمەندی و دیزاینەوە بەناوی Poco F7 بۆ درەوەی چین نمایش بکرێت.
لەخوارەوە تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بخوێنەوە:
- ڕوونمای OLED بە قەبارەی 6.83 ئینج و ڕوونی 1.5K (2800 × 1280 پیکسڵ)
 - ڕێژەی نوێکردنەوەی 120 هێرتز لەگەڵ ڕێژەی وەڵامدانەوەی خێرای 2560 هێرتز
 - ڕووناکی ڕوونما دەگاتە 3200 نیت
 - تەکنەلۆژیای PWM بە فریکوێنسی بەرزی 3840Hz بۆ پاراستنی چاو
 - پشتگیری Dolby Vision بۆ ناوەڕۆکی بینراو
 - چیپی Snapdragon 8s Gen 4 بە تەکنەلۆژیای 4 نانۆمەتر و فریکوێنسی تا 3.2GHz
 - سیستەمی ساردکردنەوەی دوو بازنەیی سێ ڕەهەندی بە ڕووبەری ساردکردنەوەی 6000 ملم² و تەکنەلۆژیای Rage Engine 4.0
 - ڕام بە قەبارەی 12GB یان 16GB لە جۆری LPDDR5X
 - بیرگە بە قەبارەی 256GB یان 512GB یان 1TB لە جۆری UFS 4.1
 - کامێرای پشتەوەی سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ لەگەڵ هەستەوەری LYT-600 بە OIS و EIS +
 - کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ
 - کامێرای پێشەوە بە ڕوونی 20 مێگاپیکسڵ
 - تۆمارکردنی ڤیدیۆ تا ڕوونی 4K بە 60 فرەیم لە چرکەیەکدا
 - پاتری زەبەلاح بە قەبارەی 7550 مللی ئەمپێر
 - پشتگیری بارگاویکردنەوەی وایەردار بە خێرایی 90 وات
 - پشتگیری بلرگاویکردنەوەی پێچەوانە بە خێرایی 22.5 وات
 - سیستەمی ئیشپێکردن: ئەندرۆید 15 بە ڕووکاری HyperOS 2
 - پەنجەمۆری ژێرڕوونما + سێنسەری IR
 - بەرگەگرتن بۆ ئاو و تۆز بە بڕوانامەکانی IP66 و IP68 و IP69
 - چوارچێوەی کانزایی لە ئەلەمنیۆمی بەهێز کە ئەلەمنیۆمێکە لە دروستکردنی فڕۆکە بەکاردێت.
 - ئەستووری 7.98 ملم
 - بڵندگۆی ستێریۆ
 - ڕەنگەکان: ڕەش، سپی و سەوز
 - وەشانی سنووردارى Harry Potter بە دیزاینی تایبەت و بۆکسی دیاری تایبەت لەگەڵ دەستکاری سێ ڕەهەندی و ڕووکاری بەکارهێنەری تایبەت
 
نرخەکان:
- جۆری 12GB/256GB بە نرخی 301 دۆلار
 - جۆری 16GB/256GB بە نرخی 315 دۆلار
 - جۆری 12GB/512GB بە نرخی 342 دۆلار
 - جۆری 16GB/512GB بە نرخی 370 دۆلار
 - جۆری Harry Potter (16GB/512GB) بە نرخی 384 دۆلار
 - جۆری 16GB/1TB بە نرخی 411 دۆلار
 
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xQAJ1eM
via IFTTT




0 تێبینیەکان