مۆبایلی RedMagic 10 Air بە پاترییەکی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر نمایش کرا

کۆمپانیای Nubia لە زنجیرەی ڕێد ماجیکی گەیمینگ مۆبایلێکی نوێی بە ناوی RedMagic 10 Air نمایش کرد. ئەستووری مۆبایلەکە 7.85 ملمە و پاترییەکەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 80 وات دەکات.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,300 نیتە و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە و لە ژێر ڕوونمایە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیشی بەهەمان ڕوونی هەیە. سیستەمی ساردکەرەوەی تایبەتی هەیە. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە وڵاتی چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 476 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 571 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/L9udvA6
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە