بەپێی دواین ڕاپۆرتەکانی پێگەی The Verge، کۆمپانیای OpenAI سەرقاڵی دروستکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆیەتی. پڕۆژەکە هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتاییە، بەڵام بە پێی بیرۆکە سەرەتاییەکان بەشی دروستکرنی وێنەی ChatGPT یەکێک دەبێت لە بەشەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ڕاپۆرتەکە باسی لەوەش کرد کە تاکو ئێستا ڕوون نییە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە ئەپێکی سەربەخۆیی دەبێت یانیش لەگەڵ ChatGPT تێهەڵکێش دەکرێت.
لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە، کۆمپانیای OpenAI دەتوانێت بە شێوەیەکی فراوانتر و ئاسانتر دەستی بگات بە زانیاری بەکارهێنەران و ژیری دەستکردەکەی لەسەر ڕابهێنێت، هەروەکو کۆمپانیای مێتا و ئێکس/تویتەر.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mvMkhDF
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..