کۆمپانیای Open AI مۆدێلی GPT 4.1 ڕاگەیاند کە مۆدێلێکی باشتر کراوی GPT-4o ـە. ئەم مۆدێلە بۆ گەشەپێدەران بەردەستە و هەردوو مۆدێلیGPT-4.1 Mini و GPT-4.1 Nano بچووکترن و بۆ گەشەپێدەرانیش بەردەستن. بە پێی وتەی کۆمپانیاکە بێت، ئەم مۆدێلە نوێیانە سەرنجێکی باشتریان لەسەر کۆدینگە و لەو ڕوەوە زۆر باشتر کراون، بە جۆرێک کۆمپانیاکە دەڵێت %40 خێراترە لە مۆدێلی GPT.4o. ئەم مۆدێلانە هێشتا تێهەڵکێشی Chat GPT نەکراون و تەنها بۆ گەشەپێدەران و لە پلاتفۆرمی Open AI API بەردەستن، لەوانەشە هەر بەم شێوەیە بمێننەوە و لە داهاتووشدا تێهەڵکێش نەکرێن. نرخی ئەم مۆدێلانەی Open AI کەمترن و بۆ ڕکابەری DeepSeek ڕاگەیاندراون.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HsonfCY
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..