دوای سێ ساڵ لە چاوەڕوانی، وەن پڵەس گەڕایەوە بۆ درووست کردنی مۆبایل لە زنجیرەی T و مۆبایلی OnePlus 13T نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 6.32 ئینجە لە جۆری LTPO AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە و پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمایە.
پاترییەکەی قەبارەی 6,260 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات و سیستەمی ساردکەرەوەی هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵی هەیە بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ.
چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IP65 بۆ دژە ئاو خۆڵ و تۆز هەیە.
نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 446 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایتیش بریتییە لە 617 دۆلار و پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتووشدا جۆری جیهانی نمایش بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OzcdSaQ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..