چیپی MediaTek Dimensity 9400 Plusی ٣ نانۆمەتری بە پاڵپشتی کامێرا تا ٣٢٠ مێگاپێکسڵ و زیاترەوە نمایشکرا

ئەمڕۆ کۆمپانیای میدیاتێک، نەوەیەکی نوێی لە چیپە ئاستبەرزەکانی بەناوی MediaTek Dimensity 9400 Plus بە تەکنەلۆژیای ٣ نانۆمەتری نمایشکرد کە خاوەن تایبەتمەندی بەرزە. ئەم نەوەیە سی پی یوەکەی خێراییەکەی دەگاتە 3.73 گێگاهێرتز و گرافیکەکەی ١٢ ناوکە و پاڵپشتی لە Ray Tracing دەکات.

بەپوختی ئەم تایبەتمەندیانەشی هەیە هەیە:

– پاڵپشتی ڕامی LPDDR5X دەکات!

– پاڵپشتی لە بیرگەی جۆری UFS 4.0 دەکات.

– پاڵپشتی لە Wifi 7 و Bluetooth 6.0 دەکات.

– هەروەها پاڵپشتی لە ڕوونمای تا WQHD+ بە نوێبوونەوەی 188 هێرتز دەکات.

– لەڕووی کامێراوە تاوەکو ٣٢٠ مێگاپێکسڵ پاڵپتشی دەکات بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ تا ٨ کەی 60fps.

ئەمە جگە لەوەی ئەم چیپە دەتوانێت کاری سەختی ژیری دەستکرد جێبەجێ بکات کە بە %٢٠ لەچاو نەوەی ڕابردوو باشتر کراوە.

لە ئێستادا، هەریەک لە مۆبایلەکانی Oppo Find X8s, X8s Plus ئەم چیپە بەکاردەهێنن و بەم زووانەش vivo x200s بەم چیپەوە نمایش دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Lp0ZgBd
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە