یەکێک لە گەورەترین ڕەخنەکان کە ڕووبەرووی ئایپاد پرۆ دەبێتەوە، ئەوەیە ناتوانرێت بە تەواوی سوود لە هەموو هێز و توانایەکەی وەربگیرێت لەبەر سیستەمی iPadOS.
ئەمەش لەوانەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت لە وەشانی نوێی iPadOS بە پێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ.
وەشانە نوێیەکە بە تەواوی لە سێ لایەنەوە باشتر دەکرێت، بەرهەمداری، فرەکرداری و تایبەتمەندی Window Management. چاوەڕوان دەکرێت وەشانی نوێی iPadOS هاوشان لەگەڵ وەشانی نوێی سیستەمەکانی دیکە ڕابگەیەندرێت لە بەرواری 9ی مانگی شەش لە کۆنگرەی WWDC 2025.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VSa2yc8
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..