مۆبایلی CMF Phone 2 Pro نمایش کرا

براندی CMF سەر بە کۆمپانیای Nothing مۆبایلێکی نوێی بە ناوی CMF Phone 2 Pro نمایش کرد. گۆڕانکاری گەورەی تێدا ئەنجام دراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و ئەتوانێت بە 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات. لە پاڵ کامێرای سەرەکی، کامێرایەکی تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵی بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵ و 20 هێندە نزیککردنەوەی دیجیتاڵ هەیە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانەکەی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە.

ڕوونمای مۆبایلەکە 6.77 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. بڕوانامەی IP54 هەیە و بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. چیپسێتی Dimensity 7300 Pro لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی پێچەوانەش بۆ بارگاوی کردنەوەی ئامێری دیکە بە هێزی 5 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 249 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 279 یۆرۆ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6gh5iRA
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە