یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیاکان ناچار دەکات زیاتر شەفاف بن لەگەڵ بەکارهێنەران. لە ڕۆژی 20ی مانگی 6ی ئەمساڵەوە دەبێت پاکەتی مۆبایل و تابلێتە زیرەکەکان لەیبڵێکی تایبەت بە توانا و ماوەی پاتری بەرهەمەکە تێدا بێت. ئەم جۆرە لەیبڵە پێشووتر لە ئامێرەکانی نێو ماڵدا هەبووە و ئێستا دەبێت بۆ مۆبایل و تابلێتە زیرەکەکانیش لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دابنرێت.
ئایا مەرجەکان چین؟
هەموو ئامێرەکان دەبێت ئەم 5 خاڵەیان تێدا بێت:
1- خۆگری: ئامێرەکان دەبێت دژە ئاو و خۆڵ و تۆز بن.
2- تەمەنی پاتری: پاتریەکان دەبێت بەرگەی لانیکەم 800 خولی بارگاویکردنەوە و خاڵیکردنەوەی تەواو بگرن لە هەمان کاتدا لانیکەم 80%ی توانای سەرەتایی خۆیان بپارێزن.
3- چاککردنەوە: پێویستە لایەنی بەرهەمهێن لە ماوەی 5 بۆ 10 ڕۆژ پارچەی یەدەگ بەردەست بخەن و بۆ ماوەی ٧ ساڵ بەردەوام بن لە پێشکەشکردنیان.
4- نوێکردنەوەی نەرمەواڵە: ئامێرەکان دەبێت بە لایەنی کەمەوە 5 ساڵ نوێکردنەوەیان پێ بگات.
5- دەسەڵاتی چاککردنەوە: چاککەرەوە پیشەگەرەکان دەبێت دەستڕاگەیشتنیان هەبێت بۆ هەر نەرمەواڵەیەک (software).
لەسەر ستیکەرەکە، 7 خاڵی گرنگ هەن. ژمارە 1 بریتییە لە ئاستی پاراستنی وزە لە A تاوەکو G.
ژمارە 2 بریتییە لە ئەو ئاستەی کە ئامێرەکە بۆ پاراستنی وزە هەیەتی. ژمارە 3 بریتییە لە بەرگەگرتنی پاتری بۆ هەر خولێک. وە ژمارە 4 بریتییە لە توانای بەرگە گرتنی مۆبایلەکە بۆ شکان و ژمارە 5 بریتییە لە ژمارەی خولەکان کە ئەو پاترییە دەتوانێت تەواوی بکات و ژمارە 6 بریتییە لە دیاری کردنی ئاستی چاککردنەوە و ژمارە 7 بریتییە لە بڕوانامەی دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/z4GoSJs
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..