سامسۆنگ دوو تابلێتی نوێی نمایش کرد

سامسۆنگ لە پاش دوو ساڵ نەوەی نوێی زنجیرە تابلێتی Samsung Tab S FE نمایش کرد. دوو نەوەیە، جۆری ئاسایی Galaxy Tab S10 FE و جۆری پڵەس +Galaxy Tab S10 FE.

جۆری پڵەس ڕوونماکەی قەبارەی 13.1 ئینج و جۆری ئاسایی 10.9 ئینجە. هەردوو تابلێتەکە ڕوونماکەی لە جۆری LCD ـیە و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 800 نیت. هەروەها هەردوو تابلێتەکە چیپسێتی Exynos 1580 لەسەر جێگیر کراوە. پشتگیری لە زیرەکی دەستکردی گالەکسی دەکەن.

بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، هەروەها پەنجەمۆریان هەیە.

پاتری جۆری ئاسایی 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و جۆری پڵەس 10,090 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی دەکەن.

کامێرای سێڵفییان 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای دواوەیان ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە. نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 499 دۆلار و جۆری پڵەس 649 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jcBSgtM
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە