بەهۆی یەک بڕیار، ئەپڵ 250 ملیار دۆلار بەهای لە دەستدا!

ئەپڵ زیاتر لە 250 ملیار دۆلار بەهای لە دەستدا، کە دەکاتە %8.5 بەهاکەی بە شێوەیەکی گشتی، لە دوای ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ، یاسای باجی بۆ بەرهەمە دەرەکییەکان دەرکرد لە ئەمڕۆ.
ئەپڵ زۆرترین زیانی بەرکەوت لە نێو کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی دیکەدا، بۆ نموونە، ئینڤیدیا، تێسڵا و مێتا بە ڕێژەی %6 بەهایان لە دەست دا، هەروەها ئەمازۆن %7.2 بەهاکەی لە دەست دا لە دوای دەرچوونی بڕیارەکە.

تڕەمپ، ڕایگەیاند باجەکان لەسەر بەڕێژەی %10 دەبێت لەسەر هەموو بوارەکان لە وڵاتەکەیدا، تەنانەت بۆ هەندێک لە وڵاتەکان زیاتریش دەبێت، بۆ نموونە ڕێژەی باج لەسەر بەرهەمە چینییەکان بە ڕێژەی %54 بەرز دەبێتەوە.

ئەم هەنگاوەی تڕەمپ، بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەیە و کەم کردنەوەی هەناردەی دەرەکییە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PD92bRK
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە