یوتیوب پلانی بەشداری کردنی Premium Lite ڕاگەیاند

یوتیوب ئەمڕۆ پلانێکی نوێی بەشداری کردنی بە ناوی Premium Lite ڕاگەیاند. وەک لە ناوەکەیدا دیارە، وەشانێکی هەرزانتری YouTube Premium دەبێت، بەڵام بێگومان تایبەتمەندی کەمتریشی هەیە.

لە کاتێکدا لەگەڵ پلانی پریمیەم ئەزموونێکی تەواو بێ ڕێکلام بەدەست دەهێنیت ، هەروەها توانای دابەزاندنی ڤیدیۆ و کارپێکردنی ڤیدیۆت لە پاشبنەما هەیە، لە پلانی پریمیەم لایت هیچ کام لەمانە بەردەست نابن.

لەم پلانە زۆرینەی ڤیدیۆکان ڕیکلامیان لەسەر نابێت، بەڵام هەموویان نا. لە کاتێکدا نرخی بەشداری کردنی مانگانەی پلانی پریمیەم بریتییە لە 13.99 دۆلار، نرخی پریمیەم لایت 7.99 دۆلارە.

لە ئێستادا ئەم پلانە لە ئەمریکا بەردەستە و لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەست دەبێت. یوتیوب پریمیەم 125 ملیۆن بەشدار بووی هەیە و کۆمپانیاکە بەنیازە لە ڕێگەی ئەم پلانەوە زیاتریشی بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uSTb0Dk
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە