گووگڵ لە دوای چەندین هەواڵی دزەپێکراو لە کۆتاییدا مۆبایلی Pixel 9a بە نرخی 499 دۆلار ڕاگەیاند کە لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە، هەروەها ڕوونماکەی قەبارە 6.3 ئینجە لە جۆری pOLED بە ڕوونی 2424×1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,700 نیت.
چیپسێتی Tensor G4 لەسەر جێگیر کراوە و کەمترین ڕامی 8 گێگابایتە و بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا هەیە. کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵە و سێڵفییەکەشی هەروەها.
پاتری مۆبایلەکە 5100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی وایەر و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات. لە پاکەتەوە وەشانی ئەندرۆید 15 لەسەر جێگیر کراوە و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9RiOYwU
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..