کۆمپانیای OpenAI وەشانی GPT 4.5 ڕاگەیاند، کە نوێترین و گەورەترین مۆدێلی ژیری دەستکردی کۆمپانیاکەیە. سەرەتا بە شێوەی Preview بۆ بەکارهێنەرانی پرۆ بەردەست دەبێت. OpenAI دەڵێت ژیری دەستکردەکە زۆرترین زانیاری دەزانێت، بەڵام وەکو وەشانی o1 و o3-mini بەهێز نییە.
توانای نووسینی باشترە و زانیاری زیاتری هەیە، کە ئەمەش وادەکات بە شێوەیەکی باشتر وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
مۆدێلەکە دە هێندە لە مۆدێلی GPT-4 باشترە و گەورەترین LLM کۆمپانیاکەیە تاکو ئێستا. هەروەها ئەو حاڵەتانەی کە لە خۆوە وەڵام دروست دەکات کەمترە بەراورد بە هەردوو مۆدێلی o1 و o4.
دوای بەردەست بوونی بۆ بەکارهێنەرانی پرۆ، لە هەفتەی داهاتوو بۆ بەکارهێنەرانی پڵەس و تیم بەردەست دەبێت، دواتریش بۆ بەکارهێنەرانی Edu و Teams.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PiMFvGA
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..