لە دوای کۆمەڵێک لە هەواڵ و دەنگۆ، لە کۆتاییدا زنجیرە مۆبایلی Nothing Phone 3a نمایش کرا. بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵ نەسینگ هەردوو مۆبایلی زنجیرەکە بە یەکەوە نمایش کرد، کە جۆری ئاسایی و پرۆیە.
Nothing Phone (3a Pro)
ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.77 ئینجە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. دیزاینی بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە هەروەکو مۆبایلەکانی دیکەی کۆمپانیاکەیە و ڕووناکی (Glyph Interface) هەیە.
بۆ ئەم نەوەیە شێوەی کامێراکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی، توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەستدانی ڕوونی، هەروەها توانای 60 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵی هەیە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و بە هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ.
هەروەکو کۆمپانیاکانی دیکە، نەسینگ ژیری دەستکردی لەگەڵ مۆبایلەکە تێهەڵکێش کردووە. مۆبایلەکە دووگمەیەک لە خۆ دەگرێت بە ناوی Essential Key، کە ژیری دەستکرد لە مۆبایلەکە چالاک دەکات و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پرسیار کردن دەربارەی ناوەڕۆکی ڕوونمای مۆبایلەکە، یان وەبیرهێناوەت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانت و زەخیرە کردنی ئەو بابەتانەی کە ڕۆژانە بەرچاوت دەکەون، هەموو ئەمانە لە ئەپێک بە ناوی Essential Space زەخیرە دەکرێن.

چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 3 لە خۆ دەگرێت و بە ڕامی تاکو 12 گێگابایت بەردەست دەبێت و دەتوانیت بۆ 20 گێگابایت زیادی بکەیت لە ڕێگەی Ram Booster. سێ ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 50 وات. بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و تۆز.
تەنها بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەبێت، کە نرخی 459 دۆلارە و بژاردەی بیرگە و ڕامەکانی دیکە تەنها بۆ بازاڕەکانی هیندستان دەبێت. ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە بەردەست دەبن بۆ کڕین.
Nothing Phone (3a)
زۆربەی تایبەتمەندییەکانی هەروەکو جۆری پرۆیە، ڕوونما، چیپسێت، ڕام و بیرگە. جیاوازی سەرەکی کامێراکانە، کامێرای سەرەکی ڕوونی هەروەکو جۆری پرۆیە بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ، بەڵام کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ ناگرێت، بەڵکو کامێرایەکی Zoom بۆ نزیککردنەوە لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ کە توانای نزیککردنەوەی دوو هێندەی هەیە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.
هەروەها پاترییەکەی بە هەمان شێوە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە باوگاوی کەرەوەی 50 وات. بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و تۆز. بە هەمان شێوە دووگمەی Essential Key هەیە و سێ ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت 329 دۆلار دەبێت و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت 379 دۆلارە. ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە بەردەست دەبن بۆ کڕین.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mNja7TS
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..