مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Mercedes Benz CLA بە خێرایی بارگاوی دەبێتەوە

کۆمپانیای Mercedes Benz مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێلی CLA ڕاگەیاند کە بە هەردوو بژاردەی کارەبایی و دوو ڕەگ (کارەبایی و بەنزین) (Hybrid) بەردەست دەبێت.

جۆری کارەبایی ئەم ئۆتۆمبێلە توانای ڕۆشتنی 792 کیلۆمەتری بە یەکجار بارگاوی کردنەوە هەیە و ئەگەر بۆ ماوەی 10 خوولەک بارگاوی بکرێتەوە دەتوانێت 322 کیلۆمەتر ببڕێت. مۆدێلی +CLA250 توانای 268 ئەسپی هەیە و مۆدێلی CLA350 4Matic دووەم مۆتۆڕی هەیە و توانای 349 ئەسپە.

لەگەڵ ئەوەی کە بە بژاردەی کارەبایی هەیە، ئەم ئۆتۆمبێلە بە تێکەڵەی بەنزین و کارەباییش بەردەست دەبێت. بزوێنەرێکی 4 پستۆنی 1.5 لیتری سوپەرچارچ و گێڕێکی 8 نمرەییان هەیە لە پاڵ پاترییەکەدا. هەرچی دەربارەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە، بنمیچێکی پانۆڕامای یەک پارچە لە خۆ دەگرێت و 3 ڕوونمای هەیە کە بە یەک پارچە دەردەکەوێت.

16 بڵندگۆی دەنگ بەرزی بە تایبەتمەندی Dolby Atmos و هێزی 850 وات لە ناودا جێگیر کراوە. نرخی ئۆتۆمبێلەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و ساڵی داهاتوو کاتی بەردەست بوون و نرخی بە تەواوەتی ئاشکرا دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/A8TCkjb
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە