وەشانی iOS18.4 و iPadOS18.4 بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەردەست کرا و 15 تایبەتمەندی نوێ بزانە!

ئەمڕۆ ئەپڵ بەفەرمی وەشانی نوێی iOS18.4 و iPadOS18.4ی بۆ ئایفۆن و ئایپاد بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری وەکو Priority Notifications و Ambient Music و ئیمۆجی نوێ و زیاترەوە بەردەست کرد. ئەوەی شایەنی باسە، ئەم وەشانە ڕێک دوو مانگ لەدوای iOS18.3 و iPad18.3 بەردەست کرا.

بۆ نوێکردنەوەی ئایفۆنەکەت، پێویستە بچیتە Settings > General > Software Update. لەوێ نوێکردنەوەکە بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی Update Now ئایفۆنەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ نوێترین وەشان.

بەگشتی ئەمانەی خوارەوە نوێترین تایبەتمەندی و چاکسازییەکانن:

١- ژیری دەستکردی Apple Intelligence ئێستا بۆ تەواوی زنجیرەی ئایفۆن ١٦ و ئایفۆن ١٥ پڕۆ و ئایفۆن ١٥ پڕۆ ماکس بەردەستە.

٢- تایبەتمەندی Priority Notifications ئێستا لەبەشی سەرەوەی ئاگاهییەکان Notifications دەردەکەوێت و ئەم ئاگاهییانەی تێدایە کە پێویستە تۆ دەستبەجێ گرنگیان پێ بدەیت. بەکورتی جێگەی بایەخی دەستبەجێی تۆن.

٣- جۆری Sketch بۆ ئەپی Image Playground زیادبووە کە وێنەکانت بۆ دەکاتە شێوەیەک وەکو ئەوەی بەدەست کێشرابن.

٤- ژیری دەستکردی ئەپڵ ئێستا پشتگیری ٨ زمانی تر دەکات، لەوانە فەڕەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و ژاپۆنی و کۆری و پرتوگالی و چینی ئاسانکراو و ئیسپانی.

٥- ئەپێکی تایبەت بە ئامێری Apple Vision Pro بەناوی Apple Vision Pro کە بۆ خاوەنانی ئەم ئامێرە سودی هەیە و هاوکاریان دەبێت لە دۆزینەوە ناوەڕۆکی گونجاو بە ڤیژن پڕۆ و ئەزموونکردن و زانیاری زیاتر لەبارەیەوە.

٦- لە ئەپی Photos فلتەری نوێ بۆ پێشاندان و شاردنەوەی هەندێک وێنە و ڤیدیۆی جیاواز کە لە ئەلبومێکدا بوونیان نییە.

٧- ڕێکخستنەوەی جۆرەکانی میدیا و Utilities لە ئەپی فۆتۆس.

٨- ڕێکخستنی ئەلبوومەکان بەپێی دوایین ڕێکەوتی دەستکاریکردن لە ئەپی فۆتۆس.

٩- پوختەی هەڵسەنگاندنەکانی ناو ئەپ ستۆر بۆ هاوکاری کردنی بەکارهێنەران لە زانینی پوختەی ریڤیوی ئەپەکان

١٠- ویجتی نوێی ئەپی پۆدکاست

١١- زیادکردنی Ambient Music کە لەڕێگەی کۆنتڕۆڵ سەنتەرەوە دەتوانیت زیادیان بکەیت و پێکدێن لە میوزیکی تایبەت بەکاتی خەوتن و کارکردن و وەرزش و زیاتریش…

١٢- زیادکردنی Pause و Resume بۆ کاتی داگرتنی ئەپ لە ئەپ ستۆر.

١٣- زیادکردنی ٨ ئیمۆجی نوێ

١٤- زیادکردنی تایبەتمەندی Mail Categorization بۆ هاوپۆلکردنی ئیمەیڵەکان لە ئەپی Mail

١٥- ئەو سنورانەی کە لە Screem time دادەندرێن هێشتا دەمێننەوە کە منداڵێک ئەپێک دەسڕێتەوە و دووبارە دایدەبەزێنێتەوە.

ئەمانە و چەندین گۆڕانکاری و چاکسازی تر ئەنجام دراون، وەکو زیادکردنی ١٠ زمانی تر بۆ سیستەم و گۆڕانکاری لە گەڕانەکانی ناو سەفاری و زیاتریش…



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XFW2L7q
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە