ئینفینێکس ئەمرۆ لە وڵاتی ئەندەنوسیا زنجیرە مۆبایلی Infinix Note 50 بە پاتری گەورەتر و دیزاینی نوێ نمایش کرد. زنجیرەکە لە هەردوو جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت. هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Helio G100 لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها ڕوونماکانیش هاوشێوەی یەکترن، لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.78 ئینج و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز.
جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە و جۆری پرۆ ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە. کامێراکانی بەشی پشتەوەی مۆبایلەکانیش هاوشێوەن، تەنها جۆری پرۆ کامێرایەکی زیاتر لە خۆ دەگرێت کە گۆشە فراوانە. کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرن، هەروەها جۆری پرۆ کامێرای گۆشەفراوانی 8 مێگاپیکسڵ هەیە.
هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکانیان قەبارەی 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە، جۆری ئاسایی بە خێرای بارگاوی کردنەوەی 45 وات و جۆری پرۆ بە خێرایی 90 وات. هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی بێتەل دەکەن بە خێرایی 10 وات.
بە ڕووکاری XOS 15 کار دەکەن بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15 و بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو و خۆڵ و تۆز. جۆری ئاسایی نرخی 165 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و جۆری پرۆ نرخی 182 دۆلارە بۆ هەمان بیرگە و ڕام.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fBPzeE
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..