وەشانی جێگیری ئەپی Google Drive بۆ کۆمپیوتەرەکانی Arm بەردەست کرا

گووگڵ بەفەرمی ئەپی Drive بۆ لاپتۆپەکانی Arm64 بەردەست کرد. سەرەتا ئەپەکە بە شێوەی تاقیکاری لە ساڵی ڕابردوو بەردەست کرا، ئێستاش بۆ هەمووان بەردەستە. لە ڕێگەی ئەپەکەوە هەمان کردارەکانی زەخیرە کردن و هاودەمی کردنی (Sync) فایلەکان بکەیت و تەنها بۆ ئەو ئامێرانە بەردەست دەبێت کە بە وەشانی Windows 11 کار دەکەن. کرتە بکە بۆ دابەزاندنی.

دوای بڵاو کردنەوەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی Copilot Plus PC لە لایەن کواڵکۆم لە ساڵی ڕابردوو، زۆرێک لە ئەپەکان ئێستا پشتگیری لە Arm64 دەکەن، وەک، Google Chrome، NordVPN، ExpressVPN. هەروەها مایکرۆسۆفت کار لەسەر نوێکارییەکی نوێ دەکات کە ڕێگە بە ئەپ و یاری زیاتر دەدات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی Prism emulator لەسەر کۆمپیوتەرە نوێیەکان کار بکەن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0SKyAng
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە