گووگڵ نوێترین مۆدێلەکانی زیرەکییە دەستکردەکەی، جێمینای، بەردەست کرد. لە ناویاندا 2.0 Flash Thinking (experimental) بۆ وێب و ئەپەکانی ئەندرۆید و iOS.
وەکو هەموو جارێک، گووگڵ یەکەم جار مۆدێلە نوێیەکانی بۆ وێب و پاش چەند ڕۆژێک بۆ ئەپەکان بەردەست دەخات. هەموو بەکارهێنەرە خۆڕاییەکانی ئەم زیرەکییە دەستکردە دەتوانن مۆدێلی 2.0 Flash Thinking (experimental) تاقی بکەنەوە کە چوستی و خێرایی زیاتر کراوە لە چاو مۆدێلی پێشووتری. ئەتوانیت دەستگەیشتنت بۆ ئەپەکانی جێمینای وەک Gmail و YouTube هەبێت و ئێستا پشتگیری کردن لە فایل بۆ هەمووان بەردەستە.
هەروەها، دۆخی توێژینەوەی قووڵ (Deep Research) بۆ هەمووان بەردەستە کە مۆدێلی 2.0 Flash Thinking (experimental) بەهێز کراوە. بەکارهێنەرانی خۆڕایی دەتوانن کەمتر ئەم دۆخە بەکاربهێنن بەراورد بە بەکارهێنەرانی Advanced (بەپارە).
وە لە کۆتاییدا، گووگڵ دۆخی Personalization (experimental) ڕاگەیاند کە بە مۆدێلی 2.0 Flash Thinking (experimental) بەهێز کراوە. مێژووی گەڕانەکانی بەکارهێنەر بەکار دەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی درووستر.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/25WLudf
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..