سامسۆنگ لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی Galaxy A56، هەردوو برا بچووکەکەی دیکەشی نمایش کرد، Galaxy A36 و A26.
Galaxy A36
چیپسێتی Snapdragon 6 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە دوای ئەوەی لە چەند نەوەی ڕابردووی چیپسێتەکانی میدیاتێک و سامسۆنگی لەسەر جێگیر دەکرا. هەروەکو برا گەورەکەی، ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە و لە جۆری Super AMOLED و ڕوونی +1080p. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,900 نیت.
بڕوانامەی IP67 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز ئاو. بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە. کامێراکانی بە نزیکی وەکو نەوەی پێشووترن و نەگۆڕاون، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها کامێرای سێڵفییەکی ڕوونی 12 مێگاپیسکڵە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K بە 30 چرکە لە چرکەیەکدا هەیە.
پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکات و پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە. بە وەشانی OneUI 7 کار دەکات بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15 و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
نرخی دەستپێکی بریتییە لە 400 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
Galaxy A26
چیپسێتی Exynos 1380 لەسەر جێگیر کراوە. بە وەشانی OneUI 7 کار دەکات بنچینە لەسەر ئەندرۆید 15 و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات.
هەمان ڕوونمای Galaxy A36 لە خۆ دەگرێت و بەڵام جۆری ڕوونماکەی OLED، هەروەها پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی جێگیر کراوە.
کامێراکانی بەهەمان شێوەی Galaxy A36، بەڵام کامێرای سێڵفی 13 مێگاپیسکڵە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات.
نرخی دەستپێکی 300 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/lQDiWPB
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..