لەگەڵ نمایش کردنی ئایپاد ئێیەری نوێ بە چیپسێتی M3، ئەپڵ نەوەی یازدەهەمی ئایپادی نمایش کرد بە گۆڕانکاری زۆر کەم بەراورد بە نەوەی پێشووتری. چیپسێتی A16 لەسەر جێگیر کراوە کە لەسەر زنجیرەی iPhone 14 Pro بەکارهێندرا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2022، هەروەها یەک ناووکی CPU و GPU کەمتری هەیە.
ئەپڵ ئەو چاکەیەی کرد کە بژاردەی 64 گێگابایتی نەهێشت و ئێستا لە 128 گێگابایتەوە دەست پێ دەکات. پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات. ڕوونماکەی لە جۆری LCD Liquid Retina و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتزە و قەبارەی گەورەترە کە 11 ئینجە.
هەردوو کامێراکەی 12 مێگاپیکسڵە، سەرەکی و سێڵفی. Touch ID لەسەر دووگمەی هێز جێگیر کراوە. بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی دەستپێکی بۆ جۆری Wi-Fi و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 349 دۆلار و بۆ جۆری سیمکارد لە 499 دۆلار دەست پێ دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/woyJPES
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..