کواڵکۆم ڕایگەیاند پشتگیری نوێکردنەوەی ئەندرۆید بۆ چیپسێتەکانی ئێستا و داهاتوویان زیاد دەکەن. کۆمپانیاکە ئێستا بەڵێنی 8 ساڵ لە نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانە دەدات بۆ چیپسێتی Snapdragon 8 Elite و دواین چیپسێتەکانی زنجیرەی Snapdragon 8 و 7.
ئەبێت ئەوەمان لە یاد بێت ئەگەر کواڵکۆمیش بەڵێنی ئەو هەموو ساڵە لە نوێکردنەوە بدات، بەڵام بڕیاری کۆتایی دەکەوێتەوە لای کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ئەوەندە ساڵە نوێکردنەوە بۆ مۆبایلەکانیان دەنێرن یان نا.
کواڵکۆم ئێستا لە کارکردندایە لەگەڵ گووگڵ بۆ بەردەست 8 ساڵ نوێکاری ئەندرۆید بۆ چیپسێتی Snapdragon 8 Elite، کە ئەمەش درێژترین ماوە دەبێت لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان.
هەروەکو باسمان لێوەکرد، دواین چیپسێتەکانی Snapdragon 8 و 7 و ئەو مۆبایلانەی کە کار بە سیستەمی ئەندرۆید 15 دەکەن، ئەوا تاکو 5 ساڵی داهاتوو پلانە نوێیەکە دەیانگرێتەوە. ئەمەش مانای وایە تاکو پێنج ساڵی داهاتوو چیپسێتەکانی ئەو دوو زنجیرەیە دەتوانرێت تاکو 8 ساڵ نوێکاری ئەندرۆیدیان بۆ ڕەوانە بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/69x0gSh
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..