ئەپڵ بەنیازە کامێرا لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکانی جێگیر بکات

بەپێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، ئەپڵ کار لەسەر چەند جۆرێکی جیاوازی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch دەکات کە کامێرا لە خۆ دەگرێت و لە ساڵی 2027 بڵاوی دەکاتەوە. لە ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ هاتووە ئەپڵ بەنیازە کامێراکە لەسەر بەشێکی ڕوونمای کاتژمێری Apple Watch Series جێگیر بکات، هەروەها بۆ جۆری ئەڵترا لە نزیک دووگمەی Digital Crown جێگیر بکرێت.

کامێراکە بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندی Visual Intelligence، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە زانیاری دەست بخەیت دەربارەی تەن و شوێنەکانی دەوروبەرت. بۆ نموونە دەتوانیت کاتژمێرەکەت ئاڕاستەی چێشتخانەیەک بکەیت کە بە تەنیشتیدا تێدەپەڕیت کاتەکانی کرانەوە و نمرەی چێشتخانەکەت پیشان بدات.

تایبەتمەندییەکە لە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرەی ئایفۆن 16 ڕاگەیەندرا و چاوەڕوان دەکرێت لە وەشانی iOS 18.4 بۆ ئایفۆن 15 پرۆ زیاد بکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/V8PIoTC
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە