وەتسئەپ لە مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی زیاد کرد کە ماوەیەکی زۆرە بەکارهێنەرانی چاوەڕانن.
(پێویستە ئەپەکە نوێ بکەیتەوە بۆ بەردەست بوونی تایبەتمەندییەکان، کرتە بکە بۆ نوێکردنەوەی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید، بۆ iOS)
ئەم تایبەتمەندییانە ئێستا بۆ هەمووان بەردەستە
– دەستکاری کردنی ڕەنگی چاتەکان (ئەندرۆید و iOS)
چەند مانگێکە تایبەتمەندییەکە لە لایەن وەتسئەپ تاقی دەکرێتەوە، ئێستاش بۆ هەمووان بەردەستە. لە ڕێگەیەوە دەتوانیت ڕەنگی چاتەکان بگۆڕیت کە ٢٠ بژاردەی جیاواز بوونی هەیە لەگەڵ ٣٠ پاشبنەما جیاواز.
– لابردنی ئاگانامەی چاتەکان (تەنها بۆ iOS)
ئێستا لە ئایفۆن دەتوانیت ژمارەی نامە نەخوێندراوەکان لەسەر وێنۆچکەی ئەپەکە لابەریت، کە هەندێک بە لایانەوە شتێکی بێزارکەرە.
> ئەپەکە بکەوە
> Settings
> Notifications
> بژاردەی Clear Badge چالاک بکە.
– ژمێرەری نامە نەخوێندراوەکان بۆ بەشی چاتەکان (ئەندرۆید و iOS)
وەتسئەپ بەشی چاتەکانی لە ساڵی ڕابردوو زیاد کرد، بە زیاد کردن ژمێرەری نامە نەخوێندراوەکان بەشەکەی باشتر کرد. ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەردەستە و بەم زووانە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش بەردەست دەبێت.
– دەستکاری کردنی خێرایی ڤیدیۆکان (ئەندرۆید و iOS)
یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانی دیکە بریتییە لەوەی ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت دەستکاری خێرایی ڤیدیۆکان بکات، کە لە مانگی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو وەکو تاقیکاری بەردەست کرا. لە سیستەمی ئەندرۆید لە بەشی خوارەوە دوگمەکە بوونی هەیە و لە سیستەمی iOS لە بەشی سەرەوەیە.
– ویجتی Meta AI (تەنها بۆ ئەندرۆید)
ئەگەر چاتبۆیەکەی مێتا زۆر بەکار دەهێنیت و دەتەوێت بە خێرایی دەستت پێ بگات، ئەوا ئێستا دەتوانیت ویجتەکەی لەسەر Home Screen بکەیت.
ئەو تایبەتمەندییانەی بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن
– زیاد کردنی هەژماری ئینستەگرام
– بەشداری کردن لە Event وەکو میوان (Guest)
– لابردنی ئاگانامەی چاتەکان (تەنها بۆ ئەندرۆید)
– بینی وێنەکان لە ئامێرە لاوەکییەکان تەنها بۆ یەک جار
– نوێ کردنەوەی نووسین لە بەشی Status
– زیاد کردنی Label بۆ گروپ چاتەکان بۆ جیاکردنەوە بابەتەکان
– نوێ کردنەوەی Filters لە بەشی Status Update
– زیاد کردنی پێڕست (Menu)ـی نوێ بۆ بەشی پەیوەندی
گروپەکان ( Call Groups)
– دروست کردن و هاوبەشی کردنی ستیکەر
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/nM3Zg7I
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..