سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A56 نمایش کرد، کە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکات. تایبەتمەندییە نوێیەکانی تری بریتییە لە چیپسێتی Exynos 1580 و ڕوونمایەکی گەورەتری 6.7 ئینجی AMOLED لەگەڵ چوارچێوەیەکی تەنکتر و بچووکتر لە هەر چوار لای مۆبایلەکەوە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,900 نیت. کامێراکانی نەگۆڕاون و كامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵە و ماکرۆی 5 مێگاپێکسڵیشی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵە.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی هەیە.
وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 7.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 15ی لەسەر جێگیر کراوە و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. بڕوانامەی IP67 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی دەستپێکی 499 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HPdDC1B
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..