ئەپڵ کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئاشکرا کرد. کۆنگرەکە لە ڕۆژی 9ـی مانگی شەش تاکو ڕۆژی 13ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت لە Apple Park، کە سەرنج لەسەر ڕاگەیاندی نوێترین وەشانی سیستەمە وەرگەڕخەرەکانی کۆمپانیاکە دەبێت، وەک، iOS، iPadOS، tvOS، macOS و watchOS. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ بە تەواوی دیزاینی هەموو سیستەمی iOS، macOS و iPadOS نوێ بکاتەوە بە پێی دواین دەنگۆ و هەواڵەکان.
ئەپڵ ژیری دەستکردی تایبەت بە خۆی لە کۆنگرەی پارساڵ ڕاگەیاند، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر باشی لە خۆ گرتبوو، وەکو بەهێز کردنی یاریدەدەری کەسی Siri و کارکردنی بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو لەگەڵ ئەپەکان و تێگەیشتن لە نامەکان و وەڵامدانەوەیان بە هەمان شێوەی بەکارهێنەر.
بەڵام ئەپڵ لەم دواییە ڕایگەیاند کە بەردەست کردنی تایبەتمەندییەکان کاتێکی زۆر لەوە زیاتری پێویستە کە پێشبینیان دەکرد و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوو تایبەتمەندییە نوێیەکان بەردەست بخەن.
بە بێ هیچ دوو دڵی، ئەپڵ تایبەتمەندی نوێ بۆ ژیری دەستکردەکەی ڕادەگەیەنێت لەگەڵ کاتی بەردەست بوونی، هیوادارین ئەمجارەیان وەکو پار ساڵ لێ نەیەت کە تاکو ئێستاش زۆرێک لە تایبەتمەندییەکان بەردەست نەکراون و یان هەر لە وەشانی تاقیکاری گیرییان خواردووە و وەشانی جێگیریان بەردەست نەکراوە. هەروەها باس لە نمایش کردنی یەکەم ڕۆبۆتی ناو ماڵ دەکرێت لە لایەن ئەپڵەوە کە ڕوونمایەک لە خۆ دەگرێت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت Mac Pro نوێ بکرێتەوە و نەوەی دووەمی AirTags نمایش بکرێت، کە بڕیار وایە هەردوو ئامێرەکە لە ناوەراستی ئەمساڵ بڵاو بکرێنەوە بە پێی ڕاپۆرتەکانی Mark Gurman.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/mjd8PC5
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..