بەردەوام ئەپەکانی ناو ئەپ ستۆر بەکاتی دەبنە خۆڕایی. ئەمانەی خوارەوە بە ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی، بۆیە تکایە بەزوویی دایان بگرە و ئەم هەلە لەدەست مەدە.
تێبینی: ئەم ئەپانە بەکاتی بوونەتە خۆڕایی و دەگونجێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ببنەوە بە پارە. ئێمە لێیان بەرپرس نین و گلەیی لە ئێمە مەکە ئەگەر هەلەکەت لەدەست چوو.
١- BG Remover AI: بۆ لابردنی باکگراوندی وێنەیە بەژیری دەستکرد بەشێوەیەکی پێشکەوتوو. هەروەها دەتوانێت باکگراوندی تر بخاتە جێگەی و چوارچێوە بداتە وێنەکە.
٢- Resume Maker: CV Maker: ئەم ئەپە بۆ دروستکردنی سی ڤییە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو لەڕێگەی چەند نمونەیەکی جوانی ئامادەکراو لەناو ئەپەکە.
٣- Beyond Scan: بۆ سکانکردنی بەڵگە و وێنەکانت بەشێوەیەکی پێشکەتوو.
٤- File.s Manager and Download: بۆ بەڕێوەبردنی فایل و پەڕگەکانت و داگرتنی فایلە لە ئینتەرنێت. هەروەها دەتوانێت ڤیدیۆ لە ماڵپەڕی یوتیوب و هاوشێوەکانی دابگرێت.
تێبینی: ئەم ئەپە کە داتگرت، کڕینی ناوخۆیی تێدایە و ئێستا ئۆفەری خۆڕایی هەیە. پێویستە پەڕەکانی سەرەتا بپەڕێنیت و پاشان پەڕێکی لەم شێوەیەی خوارەوەت دێتە بەردەم، لەم پەڕەیە ئۆفەرەکە پێشکەشکراوە و تۆ دوگمەی Continue لێ بدە بۆ ئەوەی ئۆفەرەکە وەرگریت و بەخۆڕایی ببیتە خاوەنی.
٥- Blur Face on Photo: ئەپێکە بۆ تەڵخکردنی دەموچاوەکان لە وێنەدا بەشێوەیەکی خێرا و پێشکەتوو.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZQiyXxC
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..