ڤۆڵکسواگن پەردەی لەسەر هەرزانترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لادا، بەڵام بەردەست نابێت تاوەکو 2027

ڤۆڵکسواگن ئەمڕۆ پەردەی لەسەر ئۆتۆمبیلی کارەبایی ID. EVERY1 لابرد کە نرخی 20,800 دۆلار دەبێت. لە کاتێکدا گەورە کۆمپانیاکانی ئەم بوارەی وەک تێسلا بەردەوامن لە بەڵێندان بەڵام زۆرجار جێبەجێی ناکەن، بەو هیوایەی ڤۆڵکسواگن بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. چوونکە ئەم ئۆتۆمبێلە و بەم نرخە ڕکابەرێکی گەورەی کۆمپانیا چینییەکان دەبێت لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی. وا بڕیارە ڤۆڵکسواگن ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 2027 بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە. بێگومان لەبەر نرخەکەی، ناتوانیت چاوەڕێی تایبەتمەندییەکی بەرز بکەیت. ئەم ئۆتۆمبێلە کۆتا خێرایی دەگاتە 130 کیلۆمەتر /کاتژمێر و هێزی 94 ئەسپە. هەروەها بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی 250 کیلۆمەتری هەیە.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ئۆتۆمبێلە یەکەمین ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکە دەبێت کە نەرمەواڵە(software) بەهێز و نوێیەکەمان لە خۆ بگرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/oOeB6d8
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە