ئەپڵ مۆبایلی iPhone 16E نمایش کرد

ئەپڵ ئەمڕۆ مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ئایفۆن 16 بە ناوی iPhone 16E نمایش کرد. ئەم مۆبایلە وەک وەشانێکی باشتر کراوی مۆبایلی ئایفۆن SE ساڵی 2022 سێر دەکرێت. دوگمەی Home لابراوە و ئێستا بە تەواوەتی ڕوونمایە و فەیس ئایدی هەیە. بەڵام داینامیک ئایلەند لە خۆ ناگرێت و هەر نۆچی هەیە هاوشێوەی ئایفۆنەکانی ڕابردوو.

ڕوونمای مۆبایلەکە 6.1 ئینجە لە جۆری OLED، واتە وەک ئایفۆن SE قەبارەی بچووک نییە. هەروەها دوگمەی Actionی هەیە کە دەتوانرێت فەرمانی جیاوازی پێ بدرێت. لەبەر بڕیارەکانی ئەورووپا، دەرچەی Type-C لە جیاتی Lightning هەیە.

چیپسێتی Apple A18 لەسەر جێگیر کراوە هاوشێوەی ئایفۆن 16. کە وا لە مۆبایلەکە دەکات هێندە بەهێز بێت کار بە زیرەکی دەستکردی ئەپڵ بکات، وە ئەپڵ پێشووتر ڕایگەیاندووە ئەو مۆبایلانەی کە کار بە زیرەکی دەستکردەکەی دەکەن دەبێت بە لایەنی کەمەوە 8 گێگابایت ڕامیان هەبێت. بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە 8 گێگابایت ڕامی هەبێت و ئێستا کەمترین بیرگەی 128 گێگابایتە.

تەنها یەک کامێرای 48 مێگاپێکسڵی لە دواوەی لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵە. پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل (Wireless) دەکات و بڕوانامەی IP 68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. هەروەها پشتگیری لە پەیوەندی لە ڕێگەی مانگی دەستکرد دەکات و  یەکەمین مۆبایلی ئەپڵە کە مۆدێمی تایبەت بە کۆمپانیای ئەپڵ بۆ 5G بە ناوی Apple C1 لە خۆ بگرێت، لە جیاتی کواڵکۆم. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 599 دۆلارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/t9cxCfh
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە