وەشانی سێیەمی چاتبۆتی Grok ڕاگەیاندرا

کۆمپانیاکەی ئیلۆن مەسک کە تایبەتە بە زیرەکی دەستکرد، xAI، ئەمڕۆ Grok-3 ڕاگەیاند کە 10 هێندەی نەوەی پێش خۆی بەهێزە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ئەم مۆدێلە نوێیە لە مۆدێلەکانی GPT-4o, Google’s Gemini, DeepSeek’s V3 بەهێزترە لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا. هەروەها توانای بیرکردنەوەی ئاست بەرزی هەیە. ئەو مۆدێلانەی کە توانای بیرکردنەوەیان هەیە “reasoning” ئەوا ڕاهێندراون بە وەڵامدانەوەی پرسیارە ئاڵۆزەکان بە دابەشکردنیان بۆ پرسیاری سادەتر و هەوڵدان بۆ پێداچوونەوەی وەڵامەکان پێش وەڵامدانەوەیان. مۆدێلی هاوشێوە پێشووتر ڕاگەیاندراون لە لایەن کۆمپانیاکانی دیکە، وەک OpenAI’s o1, DeepSeek’s R1, Google’s Gemini Flash Thinking.

دوو مۆدێل بەردەستە، Grok 3 بۆ ئەرکە زۆر ئاڵۆزەکان و Grok 3 mini بۆ کەمتر ئاڵۆزەکان. ئەم مۆدێلەی چاتبۆتەکە، بەردەستە بۆ بەشداربووانی X Premium Plus کە نرخی مانگانەی 40 دۆلارە. هەروەها کۆمپانیاکە وتی پلانێکی نوێی بەشداری کردن بە ناوی SuperGrok ڕادەگەیەنێت کە پێشکەوتووترین تواناکان و زووترین دەستگەیشتن بە تایبەتمەندییە نوێیەکان بۆ بەکارهێنەران بە نرخی 30 دۆلاری مانگانە بەردەست دەکات. ئیلۆن ماسک وتی کە چاتبۆتەکەی بەم زووانە تایبەتمەندی دەنگی دروستکراوی بۆ زیاد دەبێت کە هاوشێوەی Advanced Voice Mode بۆ Chat GPT دەبێت. بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی Chatbot Arena، ئەم مۆدێلە ئێستا باشترین مۆدێلە بۆ بیرکردنەوە لە جیهاندا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Cr3RMj0
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە