چاتبۆتی Gemini توانای بیرکردنەوەی هەیە

گووگڵ تایبەتمەندی بیرکردنەوە – reasoning بۆ چاتبۆتەکەی تاقی دەکاتەوە. تایبەتمەندییەکە بەشێک لە ڕاگەیەندراوە نوێیەکانی ئەمڕۆی گووگڵ دەربارەی چاتبۆتەکەی.

جیا لەوە، کۆمپانیاکە پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەمساڵدا نزیکەی 75 ملیار دۆلار لە بواری ژیری دەستکرد وەبەرهێنان بکات. کە ئەم ژمارەیە زیاترە لە دوو هێندە بەروارد بە ساڵی 2023 کە 32.3 ملیار دۆلار، هەموو ئەمەش بەهۆی مانەوەیەتی لە ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی، وەک، مایکرۆسۆفت، ئەمازۆن و مێتا و …هتد.

تایبەتمەندی بیرکردنەوە – reasoning، لە وەشانی Gemini 2.0 Flash بۆ وێب و ئەپ بەردەستە. هەروەها بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ ئەپی یوتیوب و نەخشەی گووگڵ کار دەکات.
Animation showing the “2.0 Flash Thinking Experimental” AI model at work answering a question.هەروەها گووگڵ مۆدێلی Gemini 2.0 Pro ڕاگەیاند، بەروارد بە نەوەی پێشووتری بەهێزترە و هەڵەی کەمتر دەکات. مۆدێلی Gemini 2.0 Flash وەشانێکی نوێی مۆدێلە چووستەکەی گووگڵە و ئێستا بۆ هەموو پەرەپێدەرانیش بەردەستە و لە هەفتەی ڕابردوو بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست کرا.

گووگڵ مۆدێلی Gemini 2.0 Flash-Lite ڕاگەیاند، کە تێچووی کار کردنی بەروارد بە Gemini 1.5 Flash کەمترە و لە هەمان کاتدا لە هەندێ ڕووەوە باشترە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/b3t7LWO
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە