بەناوبانگ بوونی ئەم دواییەی چاتبۆتی DeepSeek بووە هۆی کێشە بۆ کۆمپانیاکە. پێگەی بلومبێرگ بەوەی زانیوە کە دەستڕاگەیشتن بە API چاتبۆتەکە سنووردار دەکەن بەهۆی بچووکی ڕاژەکانیان بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت لەکاتی بەکارهێنانی API چاتبۆتەکە.
کۆمپانیاکە لەوەتەی مۆدێلی R1 بەردەست کردووە لە ڕۆژی 20ی مانگی ڕابردووەوە چەند جارێک تووشی کێشەی لە کارکەوتن بوونەتەوە. مۆدێلەکە بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان تووشی زیانی یەک ترلیۆن دۆلار ببن. هەروەها لەو کاتەوە کۆمپانیای OpenAI هەردوو تایبەتمەندی Deep Research و مۆدێلی o3-mini بۆ ChatGPT ڕاگەیاندووە.
زانیاری تەواو دەربارەی چاتبۆتەکە بخوێنەوە:
چیرۆکی تەواوی ئەژدیهاکەی چین DeepSeek بخوێنەوە + زانیاری سەرسوڕهێنەر
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OWnVIFN
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..