گووگڵ تایبەتمەندی Circle to Search بۆ وێبگەڕی گووگڵ کرۆم و ئەپی گووگڵ لە سیستەمی وەگەڕخەری iOS بەردەست دەخات. بەڵام بەهەر هۆکارێک بێت، ئەم ناوەی لێنانێت و بە “Search Screen with Google Lens” ناوی دەبات.
وەکو بژاردەیەک بەردەست دەبێت لە پێڕست(menu)ی سێ خاڵیدا.
جیاوازی لەگەڵ تایبەتمەندی Circle to Search لە سیستەمی ئەندرۆید ئەوەیە تەنها لە ئەپی گووگڵ و وێبگەڕی گووگڵ کرۆم بەردەستە و لە تەواوی سیستەمەکە بەردەست نییە. لە چەند مانگی داهاتوودا، وێنۆچکۆیەکی نوێی گووگڵ لێنس لە ناوaddress bar لە کرۆمدا بەردەست دەبێت کە ڕێگەت پێدەدات خێراتر دەستت بە هەمان تایبەتمەندی بگات.
ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ نوێکردنەوەیەک بەردەست دەبێت کە لەم هەفتەیەدا بەردەست دەبێت لە سەرتاسەری جیهان.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7NB1HYK
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..