سامسۆنگ وەشانێکی نوێی بۆ ئەپی گوود لۆک بە ژمارە 3.0.10.2 بەردەست خست کە تێیدا چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بەردەست خراوە و دیزاینی ئەپەکە نوێ کراوەتەوە. سامسۆنگ دەڵێت ئەم ڕووکارە نوێیە ئاسانتر و سەردەمیانەترە. هەروەها لەم نوێکردنەوەوە دەتوانیت تەماشای وردەکاری نوێکردنەوەی ئەپەکانی دیکەش بکەیت و بزانیت چییان تێدا گۆڕاوە.
تایبەتمەندی “Mark your favorite apps” زیاد کراوە کە وەک قەدبڕێک کاردەکات بۆ دەست گەیشتن بە ئەو ئەپانەی کە زۆرترین جار بەکارت هێناون بە بێ ئەوەی گەڕانیان بۆ ئەنجام بدەیت. هەروەها بژاردەیەکی نوێ هەیە بۆ کۆکردنەوە و reset settingsی هەموو ئەپەکان لە بەشی “My Page”.
هەروەها سامسۆنگ لەم نوێکردنەوەیە ویجتی نوێی بەردەست خستووە.
دەتوانیت لە کۆگای گالەکسییەوە ئەپەکە نوێ بکەیتەوە بەم شێوەیە:
Galaxy Store >> Menu option >> Updates
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5mZ2dn1
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..