مانگی یەکی ئەمساڵمانیش بەڕێ کرد و وەتسئەپ کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کرا. هەندێکییان بە شێوەی تاقیکاری بەردەست بوو لە ڕابردوو کە ئێستا بۆ هەمووان بەردەستە. لە بەرامبەردا هەندێکی دیکەیان نوێن و تەنها بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن لە ئێستادا.
(پێویستە ئەپەکە نوێ بکەیتەوە بۆ بەردەست بوونی تایبەتمەندییەکان، کرتە بکە بۆ نوێکردنەوەی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید، بۆ iOS)
ئەو تایبەتمەندییانەی ئێستا بەردەستن بۆ هەمووان:
- AI Studio (بۆ ئەندرۆید و iOS)
بەردەست کردنی چەند چاتبۆتێکی جیاواز کە بە ژیری دەستکرد بەهێز کراون و هەر یەکەیان لە بوارێکدا شارەزان و دەتوانیت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەیت.
– زیادکردنی تەختەی ژمارەکان (تەنها بۆ ئایفۆن)
تایبەتمەندییەکە لە مانگی 12 ساڵی ڕابردووەوە بە شێوەی تاقیکاری بەردەست بوو، لە مانگی یەکی ئەمساڵیش بۆ هەمووان بەردەست کرا. ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت بەشی Calls بکاتەوە، دواتر پەنجە لە وێنۆچکەی + بدە لە بەشی سەرەوە لای ڕاست، بژاردەی Call a Number زیاد کراوە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ ژمارەی کەسی بەرامبەر بنووسیت و پەیوەندی پێوە بکەیت بێ ئەوەی پێویست بکات سەرەتا ژمارەکەی زەخیرە بکەیت لای خۆت.
– دوو جار کرتە کردن بۆ دانانی کاردانەوە (React) (بۆ ئەندرۆید و iOS)
ئێستا بە دوو جار کرتە کردن لەسەر پەیامەکان، دەنگ، ڤیدیۆ و وێنە، بژاردەی کاردانەوەکان دەردەکەون و دەتوانیت یەکێک لە ئیمۆجییەکان هەڵبژێریت وەکو کاردانەوە.
– دروستکردنی Sticker لە وێنەکان (بۆ ئەندرۆید و iOS)
ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت Sticker دروست بکات لە ڕێگەی وێنەی سێڵفی یانیش وێنەکانی دیکەی ناو مۆبایلەکەی، هەروەها لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی دیکە هاوبەشی بکات.
– زیادکردنی کاریگەری (Effect) بۆ وێنەکان (بۆ ئەندرۆید و iOS)
ئێستا دەتوانیت کاریگەری (Effect) و فلتەر بۆ وێنەکان زیاد بکەیت کە زیاتر لە 30 دانەیە، پەنجە لە وێنۆچکەی کامێرا بدە و بژاردەیەکی نوێ لە لای راست زیاد بووە پەنجەی لێ بدە بۆ بینینی Effect و فلتەرەکان.
– زیاد کردنی نووسین پێش ئەوەی پەیامەکان Forward بکەیت (تەنها بۆ ئەندرۆید)
ئێستا کاتێک دەتەوێت پەیامێک Forward بکەیت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئەوا پێش وەختە دەتوانیت دەقی دیکە بۆ پەیامەکە زیاد بکەیت.
ئەو تایبەتمەندییانەی تەنها بە شێوەی تاقیکاری بەردەستن:
– زیادکردنی بەشێکی تایبەت بە AI Studio
– زیادکردنی ڕەنگ بۆ چات و گروپەکان
– تێهەڵکێش کردنی وەتسئەپ لەگەڵ Meta Accounts Center بۆ بەڕێوەبردنی هەژمارەکەت
– پیشاندانی پەیامە نەخوێندراوەکان بە ژمارە
– دەستکاری کردنی جووڵە (Animation) ناو ئەپەکە
– زیادکردنی وێنە بۆ ڕاپرسییەکان (Polls)
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9NXLVcu
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..