ئەمڕۆ ئۆپۆ لە بۆنەیەکی شایستەدا تەنکترین مۆبایلی جیهانی بە ناوی Oppo Find N5 نمایش کرد. لە کاتێکدا کە نەچەماوەتەوە، تەنکی تەنها 4.21 ملمە و کاتێک دەچەمێنرێتەوە تەنکی تەنها 8.93 ملمە.
تەنها تەنک و کێش سووک نییە، بەڵکو بڕوانامەی IPX6, IPX8, IPX9 بۆ دژە ئاو هەیە.
ڕوونمای سەرەکی 8.12 ئینجە لە LTPO OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,100 نیت. هەروەها ڕوونمای دەرەوەی 6.62 ئینجە لە LTPO OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,450 نیت. هەردوو ڕوونماکەی لەگەڵ پێنووسی زیرەکی Oppo Pen کار دەکات کە بە جیا دەفرۆشرێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و OIS بۆ دژە لەرزین هەیە، هەروەها کامێرای دووربینی 50 مێگاپێکسڵی بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵ و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی هەیە.
چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل لە خۆ دەگرێت. 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,799 یۆرۆ.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qw8mxKs
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..