لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بوون بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەمان، ئەستەمە گەنج و پیر و منداڵان ژیان بەبێ تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بەڕێ بکەن. هەروەها گومانی تێدا نیە زۆرینەی کۆمەڵگای کوردی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بەکاردێنێت، ئەمەش کەم یان زۆر کاریگەری دروستکردووە لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان. دەتوانم بڵێم ئاسانکاری زۆری کردووە، پەیوەندیەکان خێراتر کردووە، نایشارمەوە سەڕەڕای ئاسانکاری، ئێستا بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە کاریگەرییە خراپەکان زیاتر کاریگەریان بەسەر کۆمەڵگەوە دیارە.
لە ڕاستیدا ئەوەی من دەمەوێت تیشکی بخەمەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکە کە لە ئێستادا کۆمەڵگای کوردی زیاتر بە ئاراستەی نادروست بەکاریدێنێت. ئەمە لە کاتێکدا، لەسەر ئاستی جیهان چەندین وڵات تیکتۆکیان قەدەغەکردووە یان سنورداریان کردووە.
بیرتان بخەمەوە کورد بێبەش نەبووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک و بەردەوام بەکارهێنەری ڕوو لەزیاد بوونە، کاریگەری بەکارهێنانی لە کۆمەڵگەی کوردیدا دەرکەوتووە و بەتایبەت لای گەنجان و منداڵان و کەسانی بەتەمەن کە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە. لەڕاستیدا، تیکتۆک جگە لە بەهەردانی کات و کاریگەری خراپ بۆ کۆمەڵگەی کوردی هیچی تری نەبووە. تیکتۆک بەشێوەیەک کاریگەری نەرێنی دروستکردووە و بووەتە هۆی لێکترازانی خێران و کێشەی کۆمەڵایەتی، نەخۆشی، هتد. کۆمەڵگەی ئێمە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی باش سود لەم تۆڕە وەربگرین. بۆ نمونە، ڕۆژانە دەبینین چەندان کەس بەهۆی تیکتۆکەوە تووشی کێشە بوون و هۆکارێکە بۆ پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵاتیەکان.
یەکەم گرفت کە دەمەوێت ئاماژەی پێ بکەم، کردنەوەی لایڤی ڕاستەوخۆیە. تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە پێناو لایک و ناردنی کۆین چەندان قسەی ناشیرن و جنێو بەیەکتری دەدەن. هەر بەمەش نەوەستاوە، بووەتە هۆی گاڵتەکردن بە یەکتری و باسکردنی کەسانی تر و تەنانەت نانەوەی ئاژەوە و هەندێک جار کار گەیشتووەتە کوشتن.
هۆکارێکی تر، بەڕاستی بەداخەوە بۆ تیکتۆک کە هیچ سنورێکی نەهێشتۆتەوە بۆ منداڵانی خوار تەمەن 13 ساڵ، ئەمەش بەڕاستی ئەمەش کێشەیە بۆ کۆمەڵگەی کوردی و هەر منداڵێک هەڵدەستێت تیکتۆک بەکاردەهێنیت بە نادروستی و لەکۆتایدا تووشی گرفتی گەورە دەبێت. پێویستە دایک و باوکان زیاتر چاوکراوەبن بۆ منداڵەکانیان و زیاتر هۆشیاریان بکەنەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان. بەبۆچوونی من گرنگە و پێویستە منداڵەکانمان بە شتگەلێکی بەسوودی وەکو کۆرسێکی زمانی سەرقاڵ بکەین وەک لەوەی لێ بگەڕێین لەناو تۆڕێکی وەکو تیکتۆک بێت، یان زۆر باشتر و تەندروست ترە کە یاری لەگەڵ بکەیت، بەڵام بەداخەوە ئەمە لە کۆمەڵگەی کوردیدا کەمتر دەبینرێت.
هۆکاری سێیەم، بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ، کە ئەمەش ئێستا ترێند و بەربڵاوە. بەڕاستی من بەباشی نازانم کاتێک وێنەیەک یان ڤیدیۆک تایبەتی خۆتت هەیە بڵاوی کەیتەوە چونکە زۆرجار ئەمانە بوونەتە کێشە بۆ تاکەکان و لە دژیان بەکارهاتووەتەوە. پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵاتیەکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە، کە تیایدا چەندین سوکایەتی و ڕق و جنێو و قسەی نەشیاو بە یەکتر دەڵێن یاخود وێنەیەک بڵاودەکرێتەوە و چەندان قسەی نەشیاوی و جنێو پێ دەوترێت بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ بەهایەکی ئەخلاق و کەلتوری و ئاینی.
هۆکارێکی تر بەداخەوە کەناڵە ڕاگەیاندنەکانن کە ڕۆڵێکی نەرێنی دەبینین لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە. من هیچ بەباشی نازانم لە بڵاوکردنەوەیان. کۆمەڵگەی کوردی تا ئێستا هەستی بەو بەرپرسیاریەتییە گەورە نەکردووە کە هەیەتی و بێ گوێدانە هیچ بابەتێک بابەتەکان بڵاودەکرێننەوە و هەموویش لەپێناو ژمارەی بینین و لایک و دواجار وەکو باوە لە پێناو ئەکتیڤی پەڕ و هەژمارەکانیان.
لە کۆتایدا هۆکار گەلێکی زۆری تر هەیە کە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ناگونجێت و پێویستە زیاتر هوشیاربین. نایشاریمەوە دەتوانین تیکتۆک بەباشی بەکاربهێنین و بەگشتی تەکنەلۆژیا لە خزمەتی خۆماندا بەکاربهێنێن، نەک تەکنەلۆژیا ئێمە بەکاربهێنێت. بەڕاستی جێگای داخە تیکتۆک بووەتە هۆکاری زۆربەی کێشەکان، تا ئێستا کۆمەڵگەی کوردی نەیتوانوە بە شێوەی باش بەکاربهێنێت و بووەتە هۆی نا ئومێدی و پاڵنەرێکە بۆ دروستبوونی زۆربەی ئەو کێشانەی لەسەرەوە تیشکیان خرایە سەر. ئێمەی کۆمەڵگای کوردی دەمانتوانی لەجیاتی کات بەسەربردن لە تیکتۆک بە ڤیدیۆگەلێکی بێ سود، بابەتی بەسود بخوێنینەوە و کارامەیی و تواناکانی خۆمان پەرەپێ بدەین. بەڕاستی، تیکتۆک بووەتە جێگەی بابەتی جنێودان و تەشهیکردن و باسکردنی ژیان خۆمان، هتد کە ئەمەش لە پێناو چەند لایک و کۆمێنت و بڕێک پارەیە.
تێبینی: ئەو وتارانەی لە گۆشەی بیروڕا بڵاودەکرێنەوە گوزارشتن لە ڕا و بۆچوونی نوسەر.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2usmtMo
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..