یوتیوب خێرای چوار هێندە بۆ کار پێکردنی ڤیدیۆکان تاقی دەکاتەوە

دوای ئەوەی یوتیوب چەند تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند لە سەرەتایی ئەم مانگە، ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی Premium بەشێوەی تاقیکاری بەردەستە و دەتوانن تاقی بکەنەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنج ڕاکێشەکان بریتییە لە خێراکردنی ڤیدیۆکان بۆ چوار هێندە، کە لە ڕابردوو تەنها تاکو دوو هێندە بەردەست بوو (بەینی خۆمان بێت بۆ ئەو قوتابیانە زۆر بە سوودە کە هەموو خوێندنەکانیان بۆ ڕۆژی پێش تاقیکردنەوە کۆ ئەکەنەوە).
تایبەتمەندییەکان تەنها بۆ چەند سیستەم و کاتێکی دیاری کراو بەردەست دەبن بۆ تاقی کردنەوە:

– تایبەتمەندی خێراکردنی ڤیدیۆکان بۆ چوار هێندە (تەنها بۆ سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەستە، تاکو 26ـی ئەم مانگە)
– دابەزاندنی ڤیدیۆی کورت (Short Video) بە شێوەی خۆکارانە (تەنها بۆ سیستەمی iOS بەردەستە، تا ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە)
– سەیرکردنی Shorts بە شێوەی Picture-In-Picture (تەنها بۆ سیستەمی iOS بەردەستە، تا ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە)
– کارپێکردنی دەنگی ڤیدیۆکان بە ڕوونی 256kbps (تەنها بۆ سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەستە، تا ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە)
– تایبەتمەندی Jump Ahead Web (تەنها بۆ وەشانی وێب بەردەستە، تا ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە)
با باسێکی Jump Ahead Web بکەین، هەروەکو چۆن لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆی فێرکارییەکان ڕاستەوخۆ بەسەر بەشی زۆربەی ڤیدیۆکە تێدەپەڕین بۆ گەیشتن بەو کاتەی کە پێویستمانە، تایبەتمەندییەکەش هەمان کارمان بۆ دەکات بە دەرکەوتنی دوگمەیەک لەسەر ڤیدیۆکە لە کاتی تەماشاکردن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە تایبەتمەندییەکە چەند بە باشی ئەو کارە دەکات و ئەبێت چاوەڕێ بین تاکو بەردەست دەبێت و تاقی بکەینەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5skfqPh
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە