مۆبایلی Asus Zenfone 12 Ultra بە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite نمایش کرا

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، ئەیسووس مۆبایلی ROG Phone 9 FE نمایش کرد و خێزانی ROG Phone 9 گەورەتر کرد. ئێستاش کۆمپانیاکە سەرنجی خستە سەر زنجیرەی Zenfone و مۆبایلی Asus Zenfone 12 Ultra نمایش کرد.
Asus Zenfone 12 Ultra launches with Snapdragon 8 Elite, improved gimbal stabilizationگۆڕانکاری دیار و گەورەی مۆبایلەکە بریتییە لە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite. کە بە ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 بەردەست دەبێت.
هەروەها چەند تایبەتمەندییەکی ژیری دەستکردیش لە خۆ دەگرێت، وەک پوخت کردنەوەی نووسین کە بە مۆدێلی Llama 3 کۆمپانیای مێتا بەهێز کراوە. لەگەڵ وەرگێڕانی پەیوەندییەکان و نووسینەوە دەنگە تۆمار کراوەکان بە شێوەی دەق.


کامێرای سەرەکی هەستەوەری Sony Lytia-700 بۆ بەکارهاتووە، کە دژە لەرزینی مۆبایلەکە لە کاتی ڤیدیۆ تۆمار کردن بە ڕێژەی %66 باشتر دەکات بەراورد بە نەوەی پێشووتری. کامێرای تێلەفۆتۆی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت، کە توانای سێ هێندە نزیککردنەوی جۆری ئۆپتیکاڵ و 10 بۆ 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵی هەیە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت.
Asus Zenfone 12 Ultra launches with Snapdragon 8 Elite, improved gimbal stabilizationڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.78 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 2,500 نیت و بە پارێزەری Gorilla Glass 2 Victus ڕووپۆش کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات و 15 واتی بێتەل. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 1,100 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rwQ6jKq
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە